ساڵی رابردو، عێراق (24) تۆن زێڕی كڕیوه‌

له‌ ساڵی رابردوو عێراق زیاتر له‌ بیستوچوار تۆن زێڕی كڕیوه‌ . له‌مبارییوه‌ ئه‌نجوومه‌نی جیهانی زێڕ له‌ راپۆرتی ساڵانه‌یه‌دا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ عێراق له‌ ماوه‌ی ساڵی (2012) ، (بیستوچوار پۆینت یه‌ك) تۆن زێڕی كڕیوه‌ .
  راپۆته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌ كه‌ عێراق سوودی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ ساڵی رابردوو وه‌رگرتووه‌ و ئه‌و بڕه‌ زێڕه‌ی كڕیوه‌ .
 ئه‌نجوومه‌نی جیهانی زێڕ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌یشی دركاندووه‌ كه‌ له‌ ساڵی رابردوو ولاتانی جیهان (4) هه‌زار و (405) تۆن زێڕیان كڕیوه‌ به‌ به‌های (236) ملیار و (500) ملیۆن دۆلار .