شاندێكی بازرگانی فنله‌ندی سه‌ردانی ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كات



شاندێكی بازرگانی فنله‌ندی به‌مه‌بستی له‌نزیكه‌ ئاشنابوون به‌شاری سلێمانی و هه‌وڵدان بۆ زیاتر كردنی كار و چالاكیه‌كانیان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریه‌كان سه‌ردانی ژووی بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییان كرد.

ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ ٢٥٤٢٠١٨ شاندێكی بازرگانی فنله‌ندی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانییان كرد و له‌لایه‌ن یاسین ره‌حیم جێگری سه‌رۆكی ژوور و بابان حه‌مه‌ سور و ئاراس مه‌عروف ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و شادان محەمەد سه‌عید  ئه‌ندامی سه‌نته‌ری زانیاری و گه‌شه‌پێدانی كار پێشوازیان لێكرا.

شادان محەمەد سه‌عید، ئه‌ندامی سه‌نته‌ری زانیاری و گه‌شه‌پێدانی كار رایگه‌یاند، ”مه‌به‌ستی شانده‌كه‌ بریتییه‌ له ئاشنابون به‌ كارو چالاكی بازرگانی و پیشه‌سازی له‌ سلێمانی و  ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌شاری سلێمانی و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی فنله‌ندیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كارگه‌ دابمه‌زرێنن”.
 
شادان محەمەد سه‌عید وتیشی ”بریاره‌ سبه‌ی پینچ شه‌ممه‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگانان و پیشه‌سازان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی كۆببنه‌وه‌ و سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ پرۆژه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بكه‌ن”.