پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری و تەوەری ئەو كۆبوونەوانەی خستەڕوو.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “بەمنزیكانە مەرزی پشتە دەكرێتەوە و ئەو بەنزینخانانەی پێشتر حكومی بوون، لەئایندەیەكی نزیكدا كار بۆ كردنەوەیان دەكەین تا وەكو پارێزگاكانی تری عێراق بەنزین بفرۆشرێت”.
لەبارەی مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمیشەوە (دەربەندیخان و دوكان) هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی “بەبەغدامان راگەیاندووە كێشەی ئەوانیش چارەسەر بكات و بەمدواییانە بڕیارێك لەبارەیانەوە دەردەچێت”.
سەبارەت بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپیش، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “ئەو پرۆسەیە بەردەوامیی دەبێت و نەوت دەدرێت بەهاوڵاتیان”.