شاندی یه‌كێتی ژووره‌كان داوا له‌ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن


لە دووەم رۆژی كۆنفرانسی ئاوەدان كردنەوەی  عیراق لە لەندەن سیروان محه‌مه‌د و دارا جەلیل خەیات جێگر و سه‌رۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بەشداریان لە پانێلی كەرتی تایبەت كرد.
شاندی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی كوردستان باسیان لە ئابووری كوردستان وچۆنیەتی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشەو گرفتەكانی كەرتی تایبەت و هاندانی كۆمپانیاكانی بەریتانیا بۆ وه‌به‌رهێنان كردن لە كوردستان و پێویستی پێشخستی پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق وبەریتانیا كرد و داوایان كرد كە كۆنفرانسیكی ئابووری هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا لە كوردستان ببەسترێ بۆ ئەوەی پەیوەندیە ئابووریەكان بەهێز بكرێن.

شايه‌نى باسه سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و نەوزاد غفور و باقی محمد ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی بەشدارن  لەم كۆنفرانسەدا.