تا ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە رووی ئێران و تورکیا و ئەوروپادا نەکراوەتەوە.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی بە ئێمە نەگەیشتووە، هیچ گەشتێک نەکراوەتەوە.
سەبارەت بە گەشتەکان بۆ وڵاتی ئێران و بە پێچەوانەشەوە وتی، بە رای من کۆمەڵێک رۆتیناتی ئیداری هەیە کە پێویستە جێبەجێ بکرێن لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئێران و ئاسایشی نیشتیمانی ئێرن ئەو کارانە رێکدەخەن.
تاهیر عەبدوڵا،بۆ خهندان وتی، ” لەگەڵ کۆمپانیاکان بەردەوامین لە رێکخستنی کارەکان و ئومێد دەکەین بەمزووانە گەشتەکان بکرێنەوە، وا چاوەڕواندەکرێت”.
تاهیر عەبدوڵا وتیشی “گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا و ئەوروپاش دەستیپێنەکردووەتەوە و لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی”.