داهاتی دارایی به‌نده‌ره‌كانی عێراق به‌هۆیی باشبوونی خزمه‌تگوزارییەكانیان ،هەروەها بە هۆی قه‌یرانی سوریاوە، دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووه .
له‌مبارییه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای گشتی به‌نده‌ره‌كانی عێراق به مالپه‌ڕی سۆرییه نیوزی راگه‌یاندوە، كه به‌هۆی قه‌یرانی سوریا به‌نده‌ره بازرگانییه‌كانی عێراق بوژاونه‌ته‌وه و قه‌یرانی سوریا وایكردووه كه كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانی بیانی روو له به‌ندره‌كانی عێراق بكه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی روو له به‌نده‌ری لازقییه و ته‌رتوسی سوریا بكه‌ن .
ئاماژه‌شیدا كه به‌رده‌وامی قه‌یرانی سوریا بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی دارایی كۆمپانیای گشتی به‌نده‌ره‌كانی عێراق چونكه له ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگرانه‌ی روو له به‌ندره‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ داگرتنی باره‌كانیان زۆر زیادیكردووه .
هاوكات به گووته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق ، داهاتی به‌ندره‌كان له نیوه‌ی یه‌كه‌می پارساڵ مانگانه 17 ملیار دینار بووه به‌ڵام له ماوه‌ی مانگی رابردوو بۆ 33 ملیار دینار به‌رزبۆته‌وه .