ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٨/٤/٢٣ شاندی ئابووری هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و جعفر حمدانی سەرۆكی یەكێتی گشتی ژوورەكانی عێراق بە یاوەری سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی لەگەڵ رێكخراوی كاری عێراقی بەریتانی دیدارێكی هاوبەشیان ئەنجام.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەیەکەم ڕۆژی سەردانەکەماندا رێكخراوی كاری عێراقی بەریتانی ئێوارە خوانێكی بۆ شاندی میوان رێكخست كە لەئێوارە خوانەكەدا جۆهنانسان واڵكس باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق و باڵیۆزی عێراق لەبەریتانیا و باقی محمد و نەوزاد غفور ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان و خەلیل نەزیر ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری ژووری بازرگانی وپیشەسازی دهۆك و ئازاد شێروانی بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ئامادەیی دیدارەكە بوون“.
لە ژێر ناونیشانی پێکەوە عێراق بنیات ئـەنێین دیداری بازرگانی عێراقی و بەریتانی لە ووڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت و شاندێکی حکومی و بازرگانی لە ھەرێمەوە بەشدارن.
ڕاشگەیاند“ دیداری بازرگانی لەنێوان بازرگانانی عیراق و بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەرھەلی بازرگانی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، لەژێر ناونیشانی، پێکەوە عێراق بنیات ئـەنێین، شاندەکەی ھەرێم لەڕۆژی ٤/٢٤ بەشداری لە کۆ نفرانسەکە دەکەن و دەست بەکارەکان دەکرێت“.
دیدارەکە چەند لایەنێکی ھەمەجۆری بازرگانی لەخۆی ئـەگرێت، وەک بازرگانی گشتی و ھەناردەو ھاوردەکردن، بیناسازی، خواردەمەنی و کشتوکاڵ ، سیستەمی دارای و ئـاڵوگۆری دراو، گەشتکردن و ئـوتێل، گواستنەوە، کەرەستەی تەندروستی ، کەرەستەی ئـەلیکترۆنی ، کەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی.
بەشداربوانی دیدارەکە پێکھاتوون لە بازرگانان و نوێنەرانی ژوورەبازرگانی و پیشەسازییەکانی عیراق و بەریتانیا وە دیدارەکەلەلایەن ئـەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی ڕێکخراوە.
كۆنفرانسەکە لەشاری لەندەن لە ووڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت لەڕۆژانی ٤/٢٣ تا ٢٠١٨/٤/٢٥ بەردەوام دەبێت.