لە دوبەی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار بە بەشداری سێ هەزار کۆمپانیا و بازرگان لە ئیمارات دەستیپێکرد، وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان دەڵێت، لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەماهەنگی دەکەین.
ئەوادیس کیدانیان، وەزیری گەشتوگوزاری لوبنان رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە لوبنان و کوردستانی عێراق لە بواری گەشتییاری لەگەڵ یەکدی هەماهەنگی بکەن.
لە پێشانگاکەی ئەمساڵی دوبەی نزیکەی 50 کۆمپانیای هەرێمی کوردستان و هەروەها شاندێک لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەشداریان تێدا کردووە.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار رایگه‌یاند، مه‌به‌ستمان له‌به‌شداری كردن له‌م پێشانگایه ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می گه‌شتیاری كوردستان به‌هه‌موو دنیا بناسێنین و كۆمپانیا جیهانیه‌كان بهێنین بۆ كوردستان و پشتیوانی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه رێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن و بتوانن گروپی گه‌شتیاری بهێنن بۆ كوردستان.
له‌٢٥هه‌مین پێشه‌نگای گه‌شتیاری دوبه‌ی ٣٠٠٠ هۆتیل و ریستورانت و كۆمپانیای گه‌شتیاری و هێڵه ئاسمانیه‌كان به‌شدارن و پێشه‌نگاكه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.