ئێران ئه‌و بانكانه‌ سزا ده‌دات كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌ بتكۆینه‌وه‌ ده‌كه‌ن

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ئێران ڕایان گه‌یاند، حكوومه‌تی تاران هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ سزا ده‌دات ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ به‌ دراوی وه‌ك بتكۆین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران دوور بێت له‌ ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌ی دارایی. 

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی  له‌ ئاژانسی هه‌واڵی “ئیرنا”ی ئێرانی گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌  به‌رپرسانی ئێران بانكه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كه‌ن، ئاگه‌داریان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتنی ئه‌م دراوانه‌.

له‌م مانگه‌دا حكوومه‌تی ئێران بڕیاری دا به‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی دراوی وڵاته‌كه‌ی و هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی نرخه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی دووربوون له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری له‌ وڵاته‌كه‌، هه‌روه‌ها گۆڕینه‌وه‌ی دراوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرد دوای ئه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كه‌ی ڕووی له‌ دابه‌زین كرد، به‌هۆی ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران. 

هاوكات دۆناڵد تره‌مپ له‌ 12ی مانگی ئایار بڕیار ده‌دات له‌باره‌ی دووباره‌ دانانی سزاكان به‌سه‌ر ئێران یان نا، كه‌ به‌گوێڕه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و پێنچ له‌ وڵاتانی زلهێز له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی باراك ئۆباما كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێدان به‌ تاران بۆ دروستكردنی چه‌كه‌ ناوكییه‌كه‌ی كه‌ ئێسته‌ له‌لایه‌ن تره‌مپ به‌ته‌واوی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵی دووباره‌ دانانی سزاكان به‌سه‌ر ئێران ده‌دات.