گەورەترین کۆنفرانسی ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێوەدەچێت


لەسەر پێشنیازی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان و بەچاودێری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین کۆنفرانسی ئابووری لەنێوان هەرێمی کوردستان کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێوەدەچێت.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، لەکاتی کۆبونەماندا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیازمان کرد دوو کۆنفرانسی ئابووری گەورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ببەستین، بەخۆشحاڵیەوە پێشنیازەکەمان بەهەند وەرگیرا و بریاردرا لەبەرواری ٢٠١٨/٥/٢، کۆنفرانسێک لەژێر ناوی ”پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان کوماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان” بەچاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەبچێت.

سیروان محەمەد وتیشی ”لە کۆنفرانسەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای ئێران و ‌حکومەتی عێراق حکومەتی هەرێم بەشدار دەبن، ئيمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵداین لەگەڵ کۆسوڵیەت و ژوورە بازرگانیەکانی ئێران بۆ ئەوەی کۆنفرانسەکە لە ئاستێکی باڵادا و سەرکەوتوانە بەرێوەبچێت و بتوانێت سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەر بکات”.