ئۆباما:كەمبوونەوەی ئاستی خەرجیەكانی بودجە زیان بەئابوری ئەمەریكا دەگەیەنێت

باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا هۆشداری دەدات لەبارەی خەرجیەكانی بودجەو رایدەگەیەنێت كە زیانی گەورەی دەبێت بۆسەر ئابوری ئەمەریكا.
ئۆبا لەوتارێكدا كە نۆزدەی ئەم مانگە پێشكەشی كرد وتی: كەمكردنەوەی خەرجیەكان دادپەروەرانە نیەو زیرەكانە دانەرێژراوە و بەوهۆیەوە ئەمەریكا توشی زیانێكی گەورە دێت و بەدەیان هاوڵاتی ئەمریكیش كارەكانیان لەدەست دەچێت. ئۆباما وتیشی: كەمكردنەوەی خەرجیەكان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی هێزەكانمان بۆ ئەو شوێنانەی كەدەبنە مایەی هەرەشە بۆ سەر هێمنی ئەمەریكاو جیهان. هاوكات ئۆباما داوای لەدەسەڵاتی یاسادانەران كرد كەبەزوترین كات رێوشوێنی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتە بەر.