له‌سلێمانی‌ نرخی به‌نزین كه‌م ده‌كرێته‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی زانیاریه‌كی‌ گرنگ سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانیان ئاشكراده‌كات بۆ هه‌رزانكردنی‌ نرخی‌ به‌نزین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا ئه‌نجامی‌ هه‌وڵه‌كانمان ئاشكراده‌بێت”.

ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند، “سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و چاودێریكردنی كوالێتی به‌نزین له‌سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ كاری بۆكراوه‌”.

وتیشی‌:”به‌رده‌وام چاودێریی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌نزین له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، پارێزگای سلێمانی ته‌نها مۆڵه‌تی كار ده‌داته‌ كۆمپانیاكان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ركی چاودێریكردنی نرخ و كوالێتی به‌نزین ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای‌ سلێمانی‌”.

ئاشكراشیكرد، “له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌نجومه‌ندا كۆبوینه‌ته‌وه‌و یاداشتێكمان له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین به‌گوێره‌ی ڕه‌وشی ژیانی هاوڵاتیان ئاماده‌كرده‌و له‌ڕۆژانی داهاتودا ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان ده‌رده‌كه‌وێت”.
 
 SNN