فه‌رمانبه‌ران پێویسته گرنگی به‌جلوبه‌رگی تایبه‌ت بده‌ن بۆ فه‌رمانگه، چونكه له‌ڕێگای جلوبه‌رگه‌وه گرنگه فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌ربخه‌ن كه له‌سه‌ر كارن، به‌وشێوه‌یه سه‌رنج ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئیشوكاره‌كانیان و هه‌روه‌ها رێز بۆ كه‌سایه‌تی خۆیان داده‌نێن له‌سه‌ر كار، به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر كار رێز له‌كاره‌كانیان ده‌گیرێت و به‌تایبه‌تی توانا‌و به‌هره‌مه‌ندییان ده‌رده‌كه‌وێت.
1- له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگدا بۆ فه‌رمانگه گرنگی به‌ڕه‌نگه‌كان بده، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جلوبه‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگ و زه‌ق هه‌ڵمه‌بژێره‌و زیاتر گرنگی به‌ڕه‌نگی كاڵ بده، وه‌ك ره‌نگه‌كانی سپی و خاكی و كرێمی و شین زۆر ره‌نگی گونجاون.
2- له‌كاتی كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌وڵبده گرنگی به‌چاكه‌ت بده‌یت، له‌گه‌ڵ چاكه‌ت قه‌میسێكی جوان و ناسك بگونجێنه، هه‌روه‌ها ته‌نوره یان پانتۆڵ له‌گه‌ڵ چاكه‌ت ده‌گونجێت.
3- خانمان زۆرجار حه‌زده‌كه‌ن عه‌زی هه‌ڵبژێرن بۆ فه‌رمانگه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك گرنگی به‌عه‌زی بده كه ئه‌و عه‌زیه نه ته‌سك بێت نه كورت بێت، له‌گه‌ڵ عه‌زی گرنگی به‌ئێكسسوارات بده، هه‌روه‌ها با چاكه‌تێكت پێبێت بۆ ئه‌وكاتانه‌ی پێویستته.
4- بۆ فه‌رمانگه گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گرنگی به‌مه‌یكه‌پ و شێوازی قژ بدرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یكه‌پێكی زۆر به‌كارمه‌هێنه.