گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە

چاوەڕوان دەکرێت گەشتە نێودەوڵەتییەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تارانی پایتەختی ئێران دەست پێبکاتەوە و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت ” تەنها کاری کۆمپانیاکان ماوەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان”.

نازم دەباغ  نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران راگەیاند: بڕیاری سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی نێوان ئێران و فڕۆكەخانەی سلێمانی دراوەو تەنها كاری كۆمپانیاکان ماوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان.

دەباغ هەروەها ووتیشی: چاوەڕوان دەكرێت تا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بڕیاری كۆمپانیای بواری فڕۆكەوانی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانیش دەربچێت، چونكە كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار پێویستیان بەتەواوكردنی كارەكانیانە كە بوارەكانی خزمەتگوزاری گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە.