ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆری نه‌وتی نێوان هه‌ریم و توركیای به‌بری زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلار به‌كۆمپانیای رۆز نه‌وت فرۆشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می سالی رابردوودا له‌كاتی چری قه‌یرانه‌كانی هه‌ریمدا سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆز نه‌فت نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ناردووه به‌ڵام حكومه‌تی به‌غدا گرنگیان به‌ئۆفه‌ره‌كه‌ی رۆس نه‌فنت نه‌داو وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه كه‌تایبه‌ت بوو به‌په‌ره‌پیدان و گه‌شه‌سه‌ندنی كیڵگه نه‌وتیه‌كانی باشوری عیراق.
له‌ئیستادا سه‌رۆك كۆمپانیای رۆز نه‌فت كه‌دۆستی نزیكی فلادیمیر پۆتنه وه‌ك وه‌ڵامیك له‌كاردانه‌وه‌ی هه‌لویسته‌كه‌ی به‌غدا گرنگی به‌كیلگه نه‌وتیه‌كانی هه‌ریم ده‌دات و هه‌رله‌و چوارچیوه‌یه‌شدا كۆمپانیای ناوبراو خاوه‌ندارێتی بۆریه نه‌وتیه‌كه‌ی نیوان توركیا هه‌ریمی به‌به‌های زیاتر له‌یه‌ك ملیار دۆلار كریوه.
به‌پیی زانیاریه‌كان ئامانجی گریبه‌سته‌كه‌ی رۆز نه‌فت ته‌نها مه‌به‌ستی بازرگانی نیه‌و به‌ڵكو بۆ زیاتكردنی كاریگه‌ری سیاسی روسیایه له‌سه‌ر عیراق و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.