وا بڕیاره له ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پارێزگارى سلێمانى به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك سه‌ردانى شارى به‌غداد بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى چه‌ند وه‌زاره‌تێك كۆببێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى نیسانى 2018 راگه‌یاند، بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو به سه‌رۆكایه‌تى شاندێك كه پێكهاتوون له عه‌مید سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى و لیوا فه‌خره‌دین، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنور سه‌ردانى به‌غداد بكه‌ن و له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێك كۆببنه‌وه.
وتیشى “یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان كردنه‌وه‌ى مه‌رزى پشته و هاوشێوه‌كانى، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ى سوته‌مه‌نى و چۆنیه‌تى دانانى میكانیزمێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، دابینكردنى پێداویستى یه‌ده‌گى كاره‌با و پشتگیریكردنى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه بۆ سلێمانى”.
پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “قسه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوكاریكردنى ئاواره‌كان، گفتوگۆكردنیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌ى ده‌ستنوسه‌كانى عێراق ناوه‌ندێك له سلێمانى بكاته‌وه، هه‌روه‌ها مووچه‌ى كارمه‌ندانى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه داوایانكردووه مووچه‌یان له به‌غداده‌وه بۆ بێت له‌و ته‌وه‌رانه ده‌بن كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.
دواڕۆژ