وه‌زیری نه‌وت: به‌منزیكانه‌ پڕۆژه‌ی هێلی نوێی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كه‌ین

وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 90 ده‌رخسته‌ “عرز”مان بۆ دروستكردنی بۆری نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 20-4-2018، له‌ زاری جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، وه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت تائێستا زیاتر له‌ 90 ده‌رخسته‌(عرچ) مان پێگه‌یشتووه‌ بۆ دامه‌زراندنی هێڵًی نوێی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك.

راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌قاڵی تاوتوێكردنی ده‌رخسته‌كانه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی 2018 دا رابگه‌یه‌نرێت.

پێشتر به‌هۆی شه‌ڕی داعش و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانی تره‌وه‌، بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ناوچوو، له‌ ئێستادا حكومه‌تی عیراق به‌نیازه‌ بۆری نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات دابمه‌زرێنێت.