كۆمپانیای “جی ئێكس نیبۆن ئۆیل”ی ژاپۆنی كە گەورەترین كڕیاری نەوتی خاوی ئێرانییە ، بڕیاری دا هاوردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە بەڕێژەی 12% كەمبكاتەوە
لەكاتێكدا كە وڵاتی ژاپۆن سێیەمین گەورەترین بەكارهێنەری نەوتە لەجیهاندا، بەڵام بەهۆی سزا ئابورییەكانی سەرئێران لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ئەم كۆمپانیایەش بڕیاریدا كە هاوردەكردنی نەوت كەمبكاتەوە بۆ 10هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەپێشتر دەگەیشتە 73هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا. بەم هۆیەشەوە ساڵانە بڕی 420ملیۆن دۆلار زیان بەر وڵاتی ئێران دەكەوێت.