نرخی نەوت لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە تا ئێستا بەرزترین ئاستی بەخۆوە بینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٩٣ سەنت.
بەرمێلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٣ دۆلار و ٧٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە لەکاتێکدایە پێش ئەو مانگە نرخی بەرمیلێک ٦٨ دۆلار و ٩١ سەنت بووە.
هاوکات بەرمێلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٨ دۆلار و ٧٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکراوە.
بەپێی ڕۆیتەرز، سعودییە خۆشحاڵ دەبێت بەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ٨٠ یان ١٠٠ دۆلار، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە سعودیە بەنیاز نییە گۆڕانکاری لە ڕێککەوتنەکەی ئۆپیکدا بکات لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر نرخى نەوت زۆر دابەزی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و ڕوسیاوە، کە گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتن لە جیهاندا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتینەوت بەستووە کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە.