پێشانگایەکی بواری پیشەسازی چاپەمەنی لە کەنەدا دەکرێتەوە بازرگانان دەتوانن بەشداربن.
كۆمپانیاکانی پیشەسازی چاپەمەنی لەشاری سلێمانی دەتوانن بەشداری بکەن لەپێشانگایەکی نێودەوڵەتی پیشەسازی چاپەمەنی لەووڵاتی کەندا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی بواری پیشەسازی چاپەمەنی ئاگادار دەکاتەوە لە بەڕێوەچونی پێشانگای پیشەسازی چاپەمەنی لەووڵاتی کەنەدا لە شاری( میسی سۆگا– ئۆنتاریۆ) لە ٢٠١٨/٦/٦ دوا كات بۆ پێشکەشکردنی مامەڵە بۆبەشداریکردن لە پێشانگاکەدا (٥/١ ) ، ھەر بازرگانێک خوازیارە لەو پێشانگایە بەشداربێت سەردانی بەشی پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.