هەلی کار بۆ هەزاران گەنج دەڕەخسێنرێت

ئەمڕۆ 18ی نیسانی 2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەدیدارێکیدا لەگەڵ عەشیرەتەکانی پارێزگای دیوانییە رایگەیاند “هەوڵدەدەین بۆ بوژانەوەی ئابوری عێراق و هەلی کار بۆ هەزاران گەنجی عێراق دەڕەخسێنین”.

حەیدەر عەبادی لە دیدارەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە “بەهیممەتی سوپا، پۆلیس، حەشد و پێشمەرگە بەردەوامدەبین لە راوەدوونانی داعش نەک تەنیا لەعێراق بەڵکو لەناوچەکە بەگشتی”.

وتیشی “چۆن بەسەر داعشدا سەرکەوتین ئاواش دەمانەوێت سەرکەوتنی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە بەدەستبهێنین و لە بوارەکانی ئابوری، کشتوکاڵ و راکێشانی وەبەرهێنان سەرکەوتنی نوێ بەدەستدێنین و هەلی کار بۆ هەزاران گەنجی عێراق دەڕەخسێنین”.