بەمەبەستی رەتکردنەوەی سیاسەتی ئابووریی حکوومەتەکەی ئەنتۆنیۆس ساماراس، یەکێتی سەندیکای کرێکاران و فەرمانبەرانی یۆنان بانگەشە بۆ رێپێوانێکی سەرانسەری دەکات.
لەوبارەیەوە ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە: لە درێژەی خۆپێشاندانەکانی چین و توێژەکانی گەلی یۆنان دا دژ بە سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجیەکان کە حکومەتەکەی ئەنتۆنیۆس ساماراس سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ ٢٠-٢، لەسەر داوای یەکێتی سەندیکای کرێکاران و فەرمانبەرانی ئەو وڵاتە بڕیارە بە دەیان ھەزار کرێکارو فەرمانبەر برژێنە سەر شەقامەکان.
وتەبێژێک بە ناوی یەکێتی کرێکاران و فەرمانبەرانی یۆنان لە لێدوانێک دا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فڕانس پرێس ئاشکرایکرد کە رێپێوانەکە ٢٤ سەعات دەخایێنێت و لە بەردەم بینای پەرلەمان دوای پێشکێشکردنی پاداشتێک کۆتایی پێدێت.
ھاوکات وەزیری دارایی ئەو وڵاتە دوپاتیکردەوە کە حکومەت سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجیەکان و پابەندەبێت بە پلانە ئابوورییەکەی کە خۆی لە کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران و موچە و زیادکردنی رێژەی باج و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە داوە بە سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی ناوەندی یەکێتی ئەوروپا دەبینێت.
خورماتوو. CD فڕێدەدرێتنە ماڵە کوردەکانەوە و ھەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرێت
UN: سوریا روبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی گەورە دەبێتەوە
سلێمانی.. فەرمانبەرانی ژمێریاری و کارگێری چەند فەرمانگەیەک ماندەگرن
ھۆڵەندا.. ئامادەکاریی بۆ یادی ٢٥ ساڵەی کیمیارابانکردنی ھەڵەبجە دەکرێت
یەکێتی ھاوردەو ناردنکاران کۆنفرانسێکی ھاوبەش لەگەڵ٧٠ خاوەن کۆمپانیای ئێرانی سازدەکات
ئاشتی تورکیاو PKK دوای کوشتنی سێ ژنە ھەڵسووڕاوەکە
چایخانەی شەعب
پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٣