یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێز و ناوازه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لیگزسه، كه كۆمپانیاكه‌ی بۆ ساڵی 2018 نوێترین جۆری خسته بازاره‌كانه‌وه به دیزاینێكی نوێ كه له خه‌یاڵ تێپه‌ریووه.
كۆمپانیای لیگزس له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری” lexus gx 460″ ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 540 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 52 هه‌زار و 155 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.