ستاربه‌كس بۆ ماوه‌ی نیو رۆژ هه‌شت هەزار كۆگا داده‌خات

كۆمپانیای بڕاندی نێوده‌وڵه‌تی قاوه‌ی ستاربه‌كس رایگه‌یاند، به‌هۆی ره‌خساندنی مه‌شق و راهێنانی “به‌گژداچوونه‌وه‌ی بڕیاری پێشوه‌خته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاریكردن له‌ كۆگاكان” بۆ زیاتر له‌ ١٧٥ كارمه‌ند له‌ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٩ی ئایاره‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار كۆگایان داده‌خه‌ن.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌ تۆمه‌تی هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی بێمۆڵه‌ت، دوو ره‌شپێست له‌ كۆگایه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ شاری فیلادێلفیا ده‌ستبه‌سه‌ركران. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌ دوای خۆیدا هێنا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ستاربه‌كس ئاماژه‌ به‌ گوته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای كۆمپانیاكه‌، كه‌ڤین جۆنسۆن كراوه‌ كه‌ وتوویه‌تی “له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو گوێم بۆ خه‌ڵكی فیلادێلفیا گرتووه‌ و تێگه‌یشتووم له‌ چیدا هه‌ڵه‌مان كردووه‌ و بۆ راستكردنه‌وه‌یان پێویسته‌ چی بكه‌ین”.