ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندیەکان لەگەڵ کنسوڵیەتی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان پتەو دەکاتەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەشی پەیوەندیەکانی ژوور سەردانی نوێنەرانی ووڵاتانی (ھەنگاریا و هۆڵەندا)یان کرد لە ھەولێر.
لەسەردانەکەدا نوێنەرانی ژوور لەگەڵ دکتۆر چابا ڤێزێکێینی کۆنسۆڵی گشتی هەنگاریا و دکتۆرە ئەرژیبێت ڤێزێکێینی بەرپرسی پەیوەندی بازرگانی کۆنسۆڵییەتی هەنگاری کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی ژوور سوپاسی ئەو هاوکارییە ئابوری و مرۆییانەی وڵاتی هەنگاریا یان کرد کە لە ڕێگەی کۆنسۆڵیەتەوە پێشکەشی هاوڵاتیانی کوردستان و ناوچە دابرێنراوەکانیان کردووە و وە هاوکاریەکی باشی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعشیان کردووە کە لە وڵاتی هەنگاریا چارەسەریان وەرگرتووە.
ئەندامانی ژوور باسیان لە پێشخستنی بواری بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی کرد لە نێوان هەردولادا.
هەنگاریا وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و بەتایبەتی کشتوکاڵی بۆیە باس لەوەکرا کە کۆمپانیا و ڕێکخراوە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەنگاریا سەردانی کوردستان بکەن بەمەبستی وەبەرهێنان کرد و پەرەپێدانی ئەو دوو کەرتە.
لای خۆشیەوە کۆنسۆڵی هەنگاریا ئاماژەی بەوەدا ئەوان پلانیان هەیە کۆمپانیا گەورەکانی هەنگاریا بهێنن و هەماهەنگیان بۆ دروست بکەن لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان، وە هەروەها ئاسانکاری بۆ بازرگانانی سلێمانی بکرێت بۆ سەردانکردنی وڵاتی هەنگاریا بەمەبەستی بازرگانی لەڕێکەی ژووری بازرگانییەوە.
ئەندامانی ژوور سەردانی یان ڤان رینسیلار جێگری کۆنسۆڵی گشتی هۆڵەندا یانکرد و زۆر سوپاسی جێگری گشتی کۆنسۆڵی هۆڵەندای کرد لە کوردستان وە هەروەها سپاسی حکومەتی هۆڵەندای کرد بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و