یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە

بەمەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفتەکانی کەرتی تایبەت یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان ڕایگەیاند: بەسەرپەرشتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان بە یاوەری سیروان محمد  و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ٤/١٦  لەگەڵ بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە و راسپاردەكانی كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی ژوورەكان رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كرا“.


ڕاشیگەیاند:لەمیانی كۆبونەوەكەدا راسپاردەكانی كۆنگرەی سێیەمی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمی كوردستانمان رادەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، لەراسپاردەكاندا باس لەچۆنیەتی پێشخستی كەرتی تایبەت و دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ كێشەو گرفتەكانی كەرتی تایبەت رێكخستنی پەیوەندی نێوان كەرتی تایبەت و كەرتی كشتی كرا.


ئاماژەی بەوەشدا باس لە ھەموو ئەوکێشانەکرا کە بۆ بازرگانانی کوردستان دروستبووە لەناوخۆو دەرەوەی ھەرێم تابتواندرێت بەھەوڵی ھەردوولا چارەسەریان بۆ بکرێت.