ھەرێم و کۆمپانیای گازپرۆم چەند رێککەوتننامەیەکی نوێی وەبەرھێنانی نەوت ئیمزادەکەن

ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیای گازپرۆمی روسی چەند رێککەوتننامەیەکی نوێ لە بواری وەبەرھێنانی نەوت لە ھەرێم دا ئیمزا دەکەن.
ئاژانسی ھەواڵی ئینتەرفاکسی روسی لەزاری مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دا چەند رێککەوتنێکی نوێیان لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی روسیدا ئیمزاکردووە کە بە پێنجەم گەورە کۆمپانیای وەبەرھێنی نەوت دادەنرێت لە روسیا دا.
سەرۆکی ھەرێمی ئەوەشی راگەیاندووە کە ھەرێم لە کارەکانی کۆمپانیا روسییەکە رازییە.
لە چوارچێوەی گەشەدانی زیاتر بە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم دا، مانگی ئاب ی رابردوو کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند دەستدەکات بە کارکردن لە بواری وەبەرھێنانی نەوت لە ھەرێم دا.