کارمه‌ندێکی پۆلیسی ئه‌فغانستان بۆئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت بدات به هێنانی ژنی سێیه‌م، ئاگری به‌ردایه جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی خۆی.
که‌ناڵی (جیۆ تی ڤی) پاکستان بڵاویکرده‌وه: هه‌وڵه‌که‌ی ئه‌و کارمه‌نده‌ی پۆلیس سهرینهگرتووهو ژنه‌که‌ی وێڕای سووتانی جه‌سته‌ی به‌رێژه‌ی 90%، که‌چی هێشتا له‌ژیاندا ماوه‌و له نه‌خۆشخانه سکاڵای له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمارکردووه‌و وتوویه‌تی: “با رزگارم بێت له ده‌ستی، مێرده‌که‌م له‌پێناو هێنانی ژنی سێیه‌مدا ئاگری تێبه‌ردام.”
هاوکات دوای ده‌ستگیرکردنی، ئه‌و پۆلیسه ئه‌فغانییه سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تکردووه‌ته‌وه، گوایه له‌کاتی رووداوه‌که‌دا له ماڵ نه‌بووه‌و دراوسێکانی له سووتانی ژنه‌که‌ی ئاگاداریان کردووه‌ته‌وه.