كۆمپانیای شۆڤلێت بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی كرووزی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی به‌شێوازێكی زۆر جوان و ناوازه دیزاین كردووه و جیاواز له به‌رهه‌مه كانی پێشوو.
كۆمپانیای شۆڤلێت له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری”Cruze” ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی شۆڤلێتی مۆدێل نوێ، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 153 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 1.6 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 16 هه‌زار و 975 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.