سامسۆنگ مۆبایلێکی بۆ ئەو كەسانە خستە بازارەوە کە ئارەزوویانە لە ئینتەرنێت دووربن



كۆمپانیای سامسۆنگی بواری تەكنەلۆجیا بەرهەمهێنانی گالاكسی جی2 پرۆی ڕاگەیاند، كە تەنیا بۆ ئەو كەسانەیە، ئارەزوویانە لە ئینتەرنێت و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دوور بن، چونكە ئەو جۆرەی گالاكسی بەهیچ شێوەیەك پێوەست نابێ بە ئینتەرنێتەوە.

ئامانج لە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە گالاكسییە لەلایەن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، بۆ ئەوەیە یارمەتی خەڵكی بەگشتی و قوتابییان بە تایبەتی بدات، تا زیاتر پێوەست بن بە خوێندن و وانەكانیانەوە و دوور بن لە بەردەوامی كاركردن بە مۆبایل لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەراوێزخستنی خوێندن و وانەكانیان، چونكە ئەمە زیان بە قوتابییان و كۆمەڵگاكان دەگەیەنێت.

ئەو گالاكسییە نوێیە نرخەكەی تەنیا 186 دۆلاری ئەمەریكییە و بە ڕەنگی ڕەش و ئاڵتوونی خراوەتە بازاڕەوە و شاشەكەی قەبارەی پێنج ئینجە و بە كوالێتی AMOLED بەرهەم هێنراوە، رامی 1.5 گێگابایتە و دەتوانرێ میمیۆرییەكەیشی زیاد بكرێ و مایكرۆ ئێس دی بخرێتەسەر.

كامێرای پێشەوەی ئەو مۆبایلە پێنج مێگاپێكسلە و هی پشتەوەیشی هەشت مێگاپێكسلە، هەمووان دەتوانن وێنەی پێ بگرن و لە مۆبایلەكانیان هەڵی بگرن، بێ ئەوەی بتوانن لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و ئاپەكان بڵاوی بكەنەوە.