به‌هۆی زۆربونی ڕێژه‌ی بێكاری له‌میسردا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شۆڕشی برسیه‌كان له‌و وڵاته‌دا سه‌رهه‌ڵبدات.
ماڵپه‌ڕی (سی ئێن ئێن)ی عه‌ره‌بی له‌ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه، له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی میسر، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌كاربونی (محه‌مه‌د مورسی) وه‌ك سه‌رۆكی وڵات، ڕێژه‌ی بێكاری له‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
(ئه‌حمه‌د مورعی) وه‌زیری پێشوی كار له‌میسر ڕوونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی میسر (11,5%) ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته بێكارن، ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كی ترسناكه‌و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌وڵنه‌دات بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشیهو هه‌لی كار بۆ بێكاران مسۆگه‌ر نه‌كات، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی برسیه‌كان دێته ئاراوه.