عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و بازاڕ وتی: هه‌موو 30 رۆژ جارێك زیاتر له 700 ملیار دینار ده‌چێته بازاڕه‌وه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات گه‌شه‌یه‌كی باش به ئابووری و بازاڕ و كڕن و فرۆشتن بدات.
وتیشی: 120 بۆ 130 ملیار دینار له جاران زیاتر پاره دابه‌ش ده‌كرێت ئه‌وه پاره‌یه‌ش سودێكی زۆر گه‌وره به خودی مووچه‌خۆران و ئابووری كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و گه‌شانه‌وه دێته كایه‌وه.
جه‌ختی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا به‌ڵێنیداوه مانگانه ڕه‌وانه‌ی بكات ئه‌وه ئابووری كوردستان گه‌شه‌یه‌كی باش له‌مساڵدا به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت.
به‌پێی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌و مانگه‌وه به‌م جۆره‌ی لێ ده‌كرێت: له سه‌رووی 400 بۆ 500 هه‌زار دینار ، بڕی 10% له‌موچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.،500 بۆ 600 ، بڕی 15% ،600 بۆ 700 بڕی 16%،700 بۆ 800 رێژه‌ی 17%، 800 بۆ 900 بڕی 18%، 900 بۆ ملیۆنێك دینار 20% و یه‌ك ملیۆن بۆ 2 ملیۆن دینار 25%، له 2 ملیۆن تاوه‌كو 3 ملیۆن دینار30% مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.