هێڵی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی بۆ سوریا راگرت

ئەمڕۆ 13ی نیسانی 2018 هێڵی ئاسمانی عێراق بەهۆی هەڕەشەی بۆردومانەوە، بۆ سەر سوریا سەرجەم گەشتەکانی بەسەر ئاسمانی سوریادا راگرت.

هێڵی ئاسمانیی عێراق راگەیه‌نراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای لێبوردن لە گەشتیاران دەکات بەهۆی دواخستنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق-لوبنان کە دەبوو بەسەر ئاسمانی سوریادا گەشتەکە ئانجامبدرایە بۆیە گەشتەکە راگیراوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، بەهۆی ئەو هۆشدارییانەی پێیاندراوە لەلایەن رێکخراوی ئاسایش و سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپاوە ئەو بڕیارەیانداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی بۆ بەکارهێنانی رێڕەوی دیکەی جێگره‌وه‌ بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق-لوبنان لەڕێگەی ئاسمانی وڵاتانی دیکەوە.