وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازیی له‌وه‌فدێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد‌و بانكه‌كه‌ش به‌ڵێن ده‌دات، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و جێبه‌جێكردنی سیستمی سۆشیال له‌كوردستاندا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه كه ، له‌دیدارێكی نێوان وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌ی گهشهپێدانو پێشخستنی سێكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، وه‌فده‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تیش ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمی سۆشیال له‌كوردستاندا.
(ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی له‌وه‌فدێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه پێكهاتبوون له (ئینس باریس) به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی تهندروستیو خۆراك‌و دانیشتووان‌و (غه‌سان قوجه) ههماههنگیكار له‌بواری پێشكه‌وتنه مرۆییه‌كان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
وه‌فده‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو، كه دروستكردنی ههماههنگیو هاوكاری ده‌بێت له‌نێوان حكومه‌تی ههرێمو بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌مه‌به‌ستی گهشهپێدانو پێشخستنی بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ئه‌و بواره له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی توانا‌و پسپۆڕیه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سیستمی سۆشیال له‌كوردستاندا.
لای خۆیشیه‌وه وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ڵوێستی وه‌فده‌كه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزنرخاند، بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بهگشتیو بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی.