كونسوڵی تورکیا لەسلێمانی سەردانی ژووری بازرگانی دەکات

بۆ زیاتر لەنزیکەوە ئاگاداربون لەڕەوشی بازرگانی لەنێوان تورکیا و سلێمانی كونسوڵی تورکیا لە سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبۆوە.


ڕۆژی پێنجشەممە سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور  پێشوازیکرد لە ھاکان ئەرتەم قونسوڵی تورکیا لە سلێمانی.

لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: شاری سلێمانی لەگەڵ ووڵاتی ئێران کاری بازرگانی بەھێزە بەھۆی ھاوسنوریمان، بەڵام دەوڵەتی تورکیا نەیتوانیوە بەھێزێکی بازرگانی زۆرە لەشاری سلێمانی کۆمپانیاکانی بخاتەکار بۆیە پێویستە ھەڵی زیاتر بدەن تاکارەکانیان فراوانبکەن.

ڕاشیگەیاند: پێویستە تورکیا ھاوکاریەکانی شاری سلێمانی و پشتیوانی کردنی خەڵکەکەی بەشێوەی سیاسی نەخوێننەوە بەڵکو بە ھەڵوێستی مرۆڤانەی ببینن کە ھاوکار و پشتیوانی خەڵکی لێقەوماوی عەفرین تێی کەوتون.

ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە بەھەموان کارە بازرگانیەکان تێکەڵی سیاسەتی نەکەین ، داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە کاریگەری تەنھا بۆ سلێمانی نیە بەڵکوو لەسەر ڕەوشی ئابوری و بازرگانی تورکیاش کاریگەری دەبێت بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورکیا کارلەسەر ئەوەبکات بەزووی گەشتە ئاسمانیەکەن بەڕوی شاری سلێمانی بکاتەوە.

لای خۆشیەوە ھاکان ئەرتەم قونسوڵی تورکیا لە سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا: ئێمەش ھاوڕاین لەگەڵ ئەوەی کارە بازرگانیەکان نەخەینە ئاستی کاری سیاسەتەوە ھەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ بەھێزکردنی کاری بازرگانی لەنێوان تورکیا و شاری سلێمانی تابتوانین بەرەوپێشچونی زیاتر لەنێوان ھەردولادا ھەبێت.

لەبارەی داخستنی فڕۆکەخانەوە ڕایگەیاند: ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی ئێمەدانیە وە ئێمە داواکاری بازرگانان ئەگەیەنین بۆکردنەوەی فڕۆکەخانە و بەھێزکردنی پەیوەندیەکان بەلایەنی سەروخۆمان.

لەکۆتایدا سەرۆکی ژوور ھیوای خواست دەوڵەتی تورکیا لەکردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی پەلە بکات و کاری بازرگانی و گەشتیاری بەرەو پێش بڕوات.