یه‌كێك له ئۆتۆمبێله پڕفرۆش و به‌هێزه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لاند كروزهره، كه كۆمپانیای تۆیۆتا دروستی ده‌كات، هه‌روه‌ها تۆیۆتا بۆ ساڵی 2018 نویترین جۆری ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ی خسته بازاره‌كانه‌وه، كه به شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رنجراكێشانه دیزاینی بۆ كرووه.
كۆمپانیای تۆیۆتا له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری”Land cruiser” ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه، كه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی كۆمپانیای تۆیۆتا، چونكه كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 381 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن حه‌وت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 84 هه‌زار و 315 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.