نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ سه‌رو 70 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 70 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12 ی نیسانى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 72 دۆلار و 15 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 70 دۆلار و 70 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 67 دۆلار و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 65 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان بۆ سه‌رو 72 دۆلار، به‌ به‌رزترین نرخ داده‌نرێت له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ و چه‌ندین ساڵى رابردوودا، له‌ كاتێكدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ و له‌ مانگى شوباتى 2016 دا بۆ 27 دۆلار دابه‌زى.