كۆمپانیای ڕووساڵ پلانه‌كانی له‌باره‌ی دانی پاره‌ی كڕیاره‌كانی له دۆلاره‌وه گۆڕی بۆ یۆرۆ به‌مه‌به‌ستی هه‌ره‌س پێهێنانی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، پلانی گۆڕینی پێدانی پاره له دۆلاره‌وه بۆ یۆرۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیای رووسال ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران كه زێڕ و نه‌وت و دراوی یه‌نی ژاپۆنی به‌كار ده‌هێنا بۆ دانی پاره‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی و ده‌ینرخاند بۆ دۆلار له ساڵانی ڕابردوو.
یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار كه پشكی هه‌یه له كۆمپانیای ڕووسال ڕای گه‌یاند، ڕووسال پلانی به‌رگری ئێران ده‌ته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا.
ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر حه‌وت به‌رپرس و 12 كۆمپانیای ڕووسیدا سه‌پاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕووسیا چالاكی خراپی هه‌یه له سه‌رانسه‌ری دنیا.
ئه‌مه‌ریكا ڕێی گرتووه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی ناویان له لیستی سزادانه‌كه هاتووه، بۆیه قورسه بۆیان كار به دۆلار بكه‌ن.
زۆر له بانكه‌كانی ئه‌وروپا كار به یۆرۆ ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له كڕیار و هاوبه‌شه‌كانی كۆمپانیای ڕووسال پاره‌كانیان له دۆلاره‌وه كردووه‌ته یۆرۆ، به‌ڵام كاتی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بیگۆڕن.
ڕووسال دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ڕووسییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌له‌منیۆم له ساڵی 2007 دامه‌زراوه.