بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی گۆڕانكاری لەكەش و هەوادا و كەم بونەوەی خواست لەسەری، پێدانی كاتژمێرەكانی كەرەبای نیشتیمانی زیاد دەكرێت.
ئومێد محەممەد بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەونوسانی ڕاگەیاند: بەهۆی گۆڕانكاری لەكەش و هەوادا و بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا هاوڵاتیان گەرمكەرەوە و فێنكەرەوە بەكارهێنان خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و بەوهۆیەشەوە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاد دەكرێت.
هەروەها ووتیشی: لەئێستادا ڕۆژانە 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت.