نرخی نه‌وت گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست

بەهۆی ئەگەری هێرشی سەر سوریا لەلایەن ئەمریكاوە نرخی نەوت بەرز بوونەوەی تۆماركرد، بەشێوەیەك بەرزترین نرخە لەوەتەی ساڵی (2014).

خواست لەسەر كڕینی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لە سوریا، بەهۆی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لەناوچەی دۆمای نزیك شارەدێی غۆتە كە دەیان كەس بەو هۆیەوە خنكاون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (71.09) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (65.63) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.