كۆمپانیای جییپ بۆ ساڵی 2018 نوێترین به‌رهه‌می خۆی خسته بازاره‌كانه‌وه كه ئه‌ویش نوێترین مۆدێل بوو له ئۆتۆمبێلی جییپ كه به‌شێوازێكی زۆر جوان و سه‌رنجراكێشانه دیزاینی كردووه‌ته‌وه.
كۆمپانیای جییپ له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری لاریدۆی دروست كرد كه به “Grand Cherokee SUV”ناسراوه، وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی به‌شێوازێكی گه‌وره و نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگای سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 707 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.7 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 30 هه‌زار و 695 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.