پێشانگایەكی تایبەت ئۆتۆمبێلی دروستكراوی ئێران له‌ كوردستان دەكرێتەوە

 بۆ یەكەمجار پێشانگایەكی تایبەت بە 7 جۆر ئۆتۆمبێلی دروستكراوی ئێران لەشاری هەولێر دەكرێتەوە.

مورتەزا عەبادی، كونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر لەمیانی كردنەوەی پێشانگاكەدا وتی، ئەم هەنگاوە بۆ چالاككردنی بازاڕەكانی ئۆتۆمبێلی ئێرانە لە هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی ناوچەكانی تری عیراق، لەم پێشانگایەشدا 7 جۆر ئۆتۆمبێلی ئێرانی نمایش كراون، كە بریتین لە سایپا، ئێران خودڕەو، بیجۆ، سەمەند، پراید، تیباو رانا.

وتیشی، لەرێگەی كۆمپانیای زیسكۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگەیەنرێتە شارەكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران و رانیە، هاوكات هەموو ئاسانكاریەكیش بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكرێت كە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلەكان بكڕن.

سەبارەت بەنرخەكانیش كونسوڵی گشتی ئێران لەهەولێر رونیكردەوە، نرخی تۆتۆمبێلەكان جیاوازیان هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی نرخەكان لەنێوان 6 تا 9 هەزار دۆلاردایە.