دوای ئه‌وه‌ی نه‌توانرا رێگه له له‌ده‌ستانی نرخی تمه‌ن له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا بگیرێت، نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له‌به‌رامبه‌ر چوار هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ندا جێگیركرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێران، له دوای هه‌ڵكشان و داكشانی زۆر له نرخی دراوه‌كاندا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سازكراوه.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران، ئیسحاق جیهانگیریی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاردراوه بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر دۆلارێك به چوار هه‌زارو ٢٠٠ تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت.
ئیسحاق جیهانگیریی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویست ناكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دراو هیچ كه‌سێك تووشی شڵه‌ژان بێت و ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌روو ئه‌و نرخه‌ی كه دیارییكراوه دۆلار كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت ئه‌وا وه‌ك “قاچاخچێتیی به دراوه‌وه” هه‌ژمارده‌كرێت.
تمه‌نی ئێرانی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا تووشی دابه‌زینێكی به‌رچاو له به‌هاكه‌یدا به‌رامبه‌ر دۆلار بوویه‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مجار دۆلارێك پێنج هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕاند و له بازاڕی ئازاد‌دا به زیاتر له شه‌ش هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.