به‌هۆی ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری له نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و چین و دانانی باج بۆ سه‌ر به‌رهه‌م و كه‌لوپه‌له‌كانی یه‌كتر له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵات، نرخی دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین و نرخی یۆرۆ به‌رز بووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز هاتووه، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر شه‌ش دراوی تر به ڕێژه‌ی 0.3% دابه‌زی، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخه له دوای 28ی مانگی ئاداری ڕابردووه‌وه.
بڕاد بێتچێل به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای جیفێرز له ناوه‌ندی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له نیویۆڕك ڕای گه‌یاند، جێگیر نه‌بوونی نرخی دۆلار له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چینه و ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری مه‌ترسی بۆ سه‌ر نرخی دۆلار دروست كردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، نرخی یۆرۆ به ڕێژه‌ی 0.32% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
ماریۆ دراگی به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا ڕای گه‌یاند، جێگیر نه‌بوونی نرخی دراوه‌كان بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی كێشه ئابوورییه‌كانی وڵاتان كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر نرخی یۆرۆ.
به‌رامبه‌ر به دابه‌زینی نرخی دۆلار، نرخی پاوه‌ندی به‌ریتانی زیادی كرد بۆ ڕێژه‌ی 0.29% بۆ 1.4131 دۆلار، به‌هۆی زیادبوونی نرخی خانووه‌كانی به‌ریتانیا له مانگی ئادار كه زیاتر بوو له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت.