بە بڕیاری حكومەتی عێراق هەرێمی كوردستان باج لەسەر هاوردەی خواردنەوە كحولییەكان و بەرهەمە شیرەمەنییەكان زیاد دەكات.
بەپێی نوسراوێكی دەستەی گشتی گومرگەكانی عیراق كەوێنەیەكی ئاراستەی نوسینگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كردووە، بڕیاریدراوە بە زیادكردنی باج لەسەر هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان بەرێژەی 200%ی نرخەكەی.
هەروەها بڕیاردرا وە بە سەپاندنی باج بەرێژەی 25% لەسەر ساردەمەنی و شیرنەمەنی و شەربەت و خواردنەوەی گازی و بەرهەمی شیرەمەنی هاوردەكراو.
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسراوەكەیە…