ئاگر له‌ بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه‌وته‌وه‌

ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ له‌ بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی جه‌مبور بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له‌ كه‌ركوك كه‌وته‌وه‌ و  بۆ ماوه‌ی 45 پێنج خوله‌ك تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ و تیمه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بون و دواتر توانرا كۆنترۆڵ بكرێت.

قه‌یس عه‌بدلره‌زاق به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ركوك رایگه‌یاند: مانگێك به‌ر له‌ ئێستا بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی جه‌مبور بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكور شكاوه‌ و نه‌وتێكی زۆری لێ ڕژاوه‌ هه‌ر بۆیه‌ دوای چاككردنه‌وه‌ی‌، به‌هۆی مانه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ی نه‌وتی پیسه‌وه‌ گڕی گرتوه‌.

به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ركوك  وتیشی “ده‌ستبه‌جێ دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی كه‌ركوك گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و به‌ هاوكاری تیمه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكور توانرا ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌”.