ئەمڕۆ 19-2-2013 كاتژمێر 5:00 سەر لە ئێوارە،لە ئۆتێل “های كریست” لەسەر رێگای بەكرەجۆی شاری سلێمانی فیستیڤاڵی ئابوری (كۆماری ئیسلامی ئێران-ئەسفەهان) بەڕێوەدەچێت.
بڕیاریشە سێ رۆژ بخایەنێت و ئەمرۆ یەكەم رۆژی كردنەوەكەی كاتژمێر 5:00 ی ئێوارە تاوەكو 9:00 ی شەو كراوە دەبێت
رۆژانی 20-21-2 لە كاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەرۆ بۆ 9:00 شەو كراوەدەبێت
هەر لە فیستیڤاڵەكەدا چەند نمایشێكی كلتوری هەریم و ئێران پێشكەش دەكرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش سەرلەبەیانی ئەمرۆ هەریەكە لە جێگری پارێزگار و سەرۆكی ژوری بازرگانی و بەڕێوەبەری گومرگی ئەصفەهان، سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەگەڵ “یاسین رەحیم فەرەج “جێگری یەكەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیدا كۆبونەوە
لە كۆبونەوەكەدا چۆنێتی بەڕێوەچونی فیستیڤاڵە ئابوریەكە و رەوشی بازرگانی و پیشەسازی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
هەریەكە لە جێگری پارێزگار و سەرۆكی ژوری بازرگانی و بەڕێوەبەری گومرگی ئەصفەهان كە دوێنێ 1-2-2013 كاتژمێر 9:00 سەرلەبەیانی بە مەبەستی كردنەوەی فیستیڤاڵەكە، گەشتنە فرۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن هەردو ئەندامانی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئازاد عەبدوڵقادر و عوسمان فەتاح پێشوازیان لێكراو سەرەتاش هەر لە هەولێر سەردانی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و هەر دوێنێش گەشتنە شاری سلێمانی.