له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌و موچه‌و به‌خشینه‌كان دره‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش ورده‌كاریی ئه‌و ده‌رماڵانه ئاشكراده‌كات كه له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاساكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌بڕدرێن.
د.ڕێواس فایه‌ق په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی ڕاگه‌یاند، “تێگه‌یشتنمان له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازیی له‌خانه‌نشینان و ده‌رماڵه‌و موچه‌و به‌خشینه‌كان جیاوازه له‌تێڕوانینی ئیستامان بۆ یاساكه”.
وتیشی:”چونكه پێشتر دۆخی موچه‌ی خه‌ڵك خراپبوو، به‌ڵام ئێستا گۆڕانكاریی له‌ڕێژه‌ی موچهكاندا كراوه‌و كه‌مترین لێبڕین هه‌یه، بۆیه مافی خۆمانه وردتر ته‌ماشای یاساكه بكه‌ین به‌تایبه‌ت له‌بڕگه‌ی ده‌رماڵه‌كاندا”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ته‌ئكیدیكرده‌وه، “له‌یاساكه‌دا ئاماژه به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان كراوه كه مه‌به‌ست لێی هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك نایاساییه‌و پشتی به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی نه‌به‌ستوه ئه‌وه ده‌بڕدرێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی یاسایین، ئه‌وه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه”.
ئاشكراشیكرد، “له‌هه‌رێمی كوردستان 42 جۆر ده‌رماڵه هه‌یه كه ته‌نها (9)یان پشتی به‌یاسا به‌ستوه‌و ئه‌وانه‌ی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار‌و ڕێنمایی و په‌یڕه‌و بۆ موچه‌خۆران كراوه”.
ئه‌وه‌شی وت:”ئه‌و ده‌رماڵه نایاساییانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌خشراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت خودی حكومه‌ت بیبڕێت نه‌ك پێداچونه‌وه‌و لابردنه‌كه‌ی بخه‌نه ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.