كۆمپانیای شۆڤلێت كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و سه‌رنجڕاكێش بۆ ساڵی 2018، ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری تاهۆی دیزاین كرده‌وه و خستیه بازاڕه‌كانه‌وه.
كۆمپانیای شۆڤلێت له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێی جۆری “Tahoe” مۆدێل به‌رزی دروست كرد كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئۆتۆمبێله‌كانی شۆڤلێت، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر به‌شێوازێكی به‌هێز و گه‌وره دیزاین كردووه كه سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ راكێشاوه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی گه‌وره و به‌هێزیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 420 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.2 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێڕه و هه‌شت پستۆنه و زۆر پته‌و و به‌هێزه و به بۆدیه‌كی گه‌وره دیزاین كراوه و سه‌رنجی كڕیارانی پێ راكێشاوه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 47 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.