مامۆستایەکی تەمەن ٩٢ ساڵ پێنج کتێبی وەرگێڕدراو بڵاودەکاتەوە

لەشاری سلێمانی لەڕێوڕەسمێکدا مامۆستایەکی خانەنشینکراوی ٩٢ ساڵ پێنج کتێب لە عەرەبیەوە وەردەگێڕێتە سەر زمانی کوردی زۆربەی کتێبەکانی ھی نوسەری میسری (سەلامە موسایە).

عەبدلمەجید پەزکەندی وەرگێڕی کتێبەکان ڕایگەیاند” ھەموو کتێبەکانم کەوەرگێڕەوە زۆر بەئەمەنەت و دڵسۆزیەوە کردومەتە کوردی کتێبەکانیش ھەموو گرنگە بۆڕۆژگاری ئەمڕۆ و بۆخوێنەران کە سودی لێببینن”.


  بەرھەمە بڵاو کراوەکان بریتین لە بیردۆزی ئیڤۆلیوشن و ڕەچەڵەکی مرۆڤ ، زانستی ، سەلامە موسالەعەرەبییەوە وەرم گێڕاوە، وە کتێبی خۆ ڕۆشنبیرکردن یان چۆن خۆت پەروەردە دەکەیت ، زانستی ، سەلامە موسا، وەرم گێڕاوە وە کتێبی ئافرەت بوکەڵەی بەر دەستی پیاو نییە، ھی سەلامە موسا،وەرم گێڕاوە، وە ئابوری ڕامیاری، زانستی، ل. لیونتیڤ ، و. بۆ عەرەبی د. محەمەد رەشاد الجلاوی ، و. بۆ کوردی وەرم گێڕاوە ، وە دەربارەی سۆشیالیستی زانستی و کۆمۆنیستی، زانستی ، ئەڤاناسییڤ، و. عەرەبی عبدالرزاق الصافی ، وەرم گێڕاوە بحکوردی.

دەوەن مەعروف نوسەر و ڕۆشنبیر کەسەرجەم کتێبەکانی خوێندۆتەوە لەبارەی کتێبەکانەوە دەڵێت” وەرگێر زۆر بەباشی کتێبەکانی وەرگێڕاوە وەبەزمانێکی جوانی کوردی وشە عەرەبیەکان کراوە بەکوردی بەرھەمەکانیش ھی نوسەری گەورەی میسڕی سەلامە موسایە کە زۆر ناوازەیە بەرھەمەکانی بۆیە گرنگە بەلامەوە ھەموکەسێک ئەو کتێبانە بخوێنێتەوە و گرنگی پێبدات”.

عبد لمەجید ڕەشید معروف ناسراو بە (  عبد لمەجیدی پەزکەندی) لەساڵی ١٩٢٧ لەگوندی پەزکەندی لەدایکبووە لەساڵی ١٩٣٠ ھاتۆتە شاری سلێمانی و لە ساڵی ١٩٣٣ چۆتە حوجرەو پاشان لە ساڵی ١٩٣٥ چۆتە قوتابخانەی ئەیوبیەی سەرتای دواتر خولی پەروەردەی لە کەرکوک تەواوکرردووە لەساڵی ١٩٤٨ بووە بەمامۆستا لە گوندی چەرمەگا پاشان گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی خالدیە لەشاری سلێمانی وانەی وتۆتەوە پاشان گوازراوەتەوە بۆ ماوەت و چوارتا دواتر بۆ قوتابخانەی گۆیژەو مەولەوی وەک بەڕێوەبەر پاشان بۆ خۆشناو، دواتر بە بڕیاری مەجلسی قیادەی سەورە خانەنشینکراوە ، لەدوای ڕاپەڕین کراوەتەوە بەمامۆستا لە قوتابخانەی نەورۆز لەشاری سلێمانی پاش یەک ساڵ لەوانە وتنەوە خانەنشینکراوەتەوە.

لەساڵی ٢٠١٠ وە دەستی کردووە بە نوسین و وەرگێڕانی کتێب لەعەرەبیەوە بۆ کوردی تائێستا ١٢ کتێبی وەرگێڕاوە و لەسەر ئەرکی خۆی بەچاپی گەیاندووە ، چەندکتێبێکی تریشی لەبەردەستدایە بۆ چاپکردن.